ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان بەدوای بەرگریکارەکەی ئەرسناڵەوەیە

چەند رۆژنامەیەکی ئیتاڵی ڕایانگەیاند، یانەی میلانی ئیتاڵی زۆر خولیای گرێبەستە لەگەڵ بەرگریکاری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی، کریستیان بیلیک، لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاویندا
بیلیک: یاریزانی لاوی ٢١ ساڵ، لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵ توانی ئاستێکی باش بنوێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵندا و بەرگریکارێکی زۆر بەتوانا بوو لە جامەکەدا
ئیڤنچ ستانداردی ئینگلیزی لە سایتە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی کردەوە، یانەی ئەرسناڵ بەم یاریزانە لاوەی ڕاگەیاندوە کە جێگەی نابێتەوە لە تیمی یەکەمی یانەکە بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆیە ئەگەری ڕۆشتنی ئەم یاریزانە زۆر دەبێت
هەروەها ڕاشیگەیاند، یانەی ئەرسناڵ نایەوێت ئەم یاریزانەی لەدەست بچێت بەڵام ئارەزووی یانەکە وایە کە بە شێوەی خواستن بیدات بە یانەیەکی کە تا ئاستی بەرزتر بێتەوە
سەرۆکی یانەی میلانی ئیتاڵی گرنگیەکی زۆر دەدات بەم یاریزانەو زۆر ئاواتە خوازە بێتە ڕیزەکانی یانەکەیەوە بەڵام تا ئێستا دیار نیە داهاتووی ئەو یاریزانە لاوە چۆن دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button