ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: لوکا زیدان ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا
لوکا زیدان، گۆڵپارێزی فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە رایسینگ سانتاندەر کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵی چوونی کوڕی راهێنەری یانەکەیانی پشت راستکردەوە و رایگەیاند کە گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکەیان بۆ ماوەی یەک وەرز و بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانە نوێیەکەی دەکات.

رایسینگ لە خولی پلە دووی ئسپانیا یاری دەکات و لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن وەرزی داهاتوو بگەڕێنەوە لالیگا.

Back to top button