ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بەردەوامە لەسەر کارە خێرخوازییەکانی

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەردەوامە لەسەر کارە خێرخوازییەکانی و ئەمجارەیان بە هانای ئەو خانەوادە چووە کە بێ کەسن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ئەستێرەکەی تانگۆ دوای ئەوەی چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی رووبەڕووی شەپۆلێکی ساردی زۆر بونەتەوە کە بەم هۆیەوە چەندان کەسی بێ سەرپەرەست لە برسان گیانیان لەدەستداوە، بریاریداوە لە تەواوی لقەکانی رێستۆرانتەکانی وڵاتەکەی خواردن و خواردنەوەی گەرم بە خۆرایی پێشکەشی هاوڵاتیانی بکات، بۆ ئەوەی رێگری لە مردنی ئەو کەسانە بکات.

بەرێوەبەری رێستۆرانتەکانی لیۆ ئەو هەواڵەی پشت راستکردەوە گووتی کە بریاریانداوە بۆ ماوەی 15 رۆژ لە کاتژمێر 7ـی ئێوارە تاوەکو 9ـی شەو بە خۆرایی خواردن و خواردنەوە بە هاوڵاتیان بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button