ئەفریقا

بواتینگ: من نەبم، ئاهەنگگێڕانیش بوونی نابێت!

یاریگا- کیڤن پرنس بواتینگ توانجی خۆی گرتە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی هەڵبژاردەی غانە، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە لەسەر دەستی تونس ماڵئاوایی کرد.

بۆ یارییەکانی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەفریقا، ناوی بواتینگ نانگهێشت نەکرابووەوە، دوای کرانە دەرەوەشیان یاریزانەکە، کە ئێستا بەشێوەی خواستن لە بارسێلۆنایە، لە تویتێکدا نووسیویەتی: “بواتینگ نەبێت، ئاهەنگگێڕانیشتان نابێت.” ئەوەش واتا بەبێ ئەو تامی سەرکەوتن ناکەن.

بواتینگ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە و لە تەمەنی پێش پیشەگەریی، بۆ ئەڵمانیا یاری کردووە، پاشان غانای هەڵبژارد لە ئێستادا تەمەنی 32 ساڵە و لە 2018 بەشێوەی خواستن لە ساسۆلۆی ئیتاڵییەوە گواسترایەوە بۆ بارسا.

Back to top button