ئیتاڵیا

هیگواین ڕۆیشتنی لە یانەی یۆڤانتۆس ڕەتکردەوە

Yariga App

هیگۆاین گرێبەستی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی رەتکردەوە کە بڕیار بوو بچێتە ڕیزەکانیانەوە لە وەرزی نوێدا
کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی لە بەرنامەیەکدا ڕایگەیاند، هیگواین، گۆڵکاری ئەرجەنتینی، بیرۆکەی ڕۆشتنی لە یانەی یۆڤی لا نیە و ئاوات خوازە ئاستی خۆی لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێکەدا ماوریسیۆ ساری تاقی بکاتەوە.
ئەم هەواڵەی هیگواین جێگەی دڵخۆشی نییە بۆ یانەی یۆڤی جونکە ئەوان بیر لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە ٣١ ساڵە دەکەنەوە پێش وەرزی داهاتوو و یانەکە لە ئێستادا هەوڵ بۆ ماورۆ ئیکاردی لە ئەنتەر و ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ لە مان یونایتد دەدات
هیگواین لەم ماوەیەی پێشوودا بە شێوەی خواستن جەند یانەیەکی کرد وەک یانەی میلان و چێڵسی بەڵام لە ئێستادا ئارەزووی وایە لەگەڵ یانەی ژنە پیرەکە بەردەوام بێت لە یاری کردن

بابەتی زیاتر

Back to top button