فه‌ره‌نسا

بەفەرمی – یانەی پاریس سانجێرمان هەڕەشەی سزادانی توند لە نەیمار دەکات

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە یانەکەیان ڕایانگەیاند، هەموو یاسایەک دەگرنە بەر تا سزای نەیمار بدرێت بە بۆنەی نەهاتنەوەی بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکە
نەیمار لە کوڕە نازدارەکەی بەڕێوبەری یانەکەوە، ناسر خەلیفەی قەتەری، دەبێت بە گەورەترین سرئێشە بۆ گەورەو بچووکی یانەی پاریس ئەمەش لەدوای زیاد بوونی کێشەکانی نەیمار
کێشەی نەیمار لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە بەڕێوبەری یانەکە هەڕەشەی دەرکردنی کەم تەرخەمەکانی کرد لە وەرزی ڕابردوو دا و یەکێک لەوانە ئەم یاریزانە بەڕازیلیە بوو کە لە وەرزی پێشوودا ئاستێکی زۆر خراپی نواند
پێش تۆزێک لە ئێستا، یانەی پاریس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی کردەوە کە یانەکە واز لە مافی خۆی ناهێنێت بەرامبەر نەیمار و بە سزای خۆی دەگەێنن بۆ نەهاتنەوەی بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button