ئه‌مریکاگرنگترین

یوفا وەڵامی دەنگۆی بانگهێشتکردنی ئەرژەنتین دەداتەوە بۆ بوون بە ئەندام لە ئەورووپا

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گووایە ئەرژەنتین بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا لەبری ئەمریکای باشوور.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “هیچ راستییەک لەو هەواڵەدا نیە، ئێمە پێشنیازی ئەوەمان کردبێت ئەرژەنتین ببێتە ئەندام لە یوفا و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بکات. هیچ ئەندامێکی ئێمە گفتوگۆی لەو بارەیەوە لەگەڵ کەسدا نەکردووە و نایکات. بەڵام لە چوارچێوەی پەیوەندی دۆستانە و هاوڕێیەتی و وەکو یەکەیەکی خۆیان ئێمە بانگهێشتی ئەرژەنتین دەکەین وەکو میوانی تایبەت بۆ بینینی پاڵەوانێتییەکانی یوفا لە هەر کاتێکدا بێت”.

ئەم هەواڵە پاش ئەوە هات کە ئەرژەنتین بەهۆی زوڵمەکانی لە کۆپا ئەمێریکا لێیکرا بەنیازە واز لە ئەندامیەتی ئەمریکای باشوور بهێنێت و ئەورووپاش ئامادەیی دەربڕیوە بیکات بە ئەندام لە یوفا.

بابەتی زیاتر

Back to top button