ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕایۆلا: لەگەڵ یوڤێنتوس ڕێككەوتووین بۆ پەیوەندیكردنی دی لیخت بە یانەكەوە

یاریگا- مینۆ ڕایۆلا بەڕێوەبەری كارەكانی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و یاریزانی ئەیاكس ئەمستردام ئەوەی دڵنیا كردەوە كە بێگومان گەشتونەتە ڕێككەوتن لەگەل یوڤێنتوس بۆ پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە یانە ئیتاڵیەكەوە.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی دی تیلیگراف ڕایۆلا ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا گرێبەستەكە بێ هیچ كێشەیەك كۆتایی پێ دێت.

بەڕێوەبەری كارەكانی دی لیخت ووتی: ئێمە لەگەڵ یوڤێنتوس ڕێككەوتووین تا بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانەكە لە تۆرینۆ یاری بكات و ئێستاش لە دەستی ئەیاكسدایە تا كۆتایی پی بهێنێت.

بەردەوام بوو ووتی: یاریزانەكە دەیەوێت بێ هیچ كێشەیەك گرێبەستەكە كۆتایی پێ بێت و لە زووترین كات پەیوەندی بە خانمە پیرەكەوە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button