ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئەستێرەیەکی پریمەرلیگ روویکردە خولی چینی

یاریگا-یانەی شانگهای سیپگی چینی بەفەرمی رایگەیاند مارکۆ ئارناتۆڤیج پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.

هێرشبەرە نەمساییەکە چانسی ئەوەی هەبوو لە یانە گەورەکانی ئەورووپا یاری بکات پاش ئاستە بەرزەکەی دوو وەرزی رابردووی بەڵام ئەمڕۆ وێستهامی بەرەو چین جێهێشت بەرامبەر بە  ٢٣ ملیۆن پاوەند. ناوبراو ٥٩ یاری بۆ وێستهام ئەنجامدا و ٢١ گۆڵی تۆمارکردبوو.

تیمەکەی مانوێل پلیگرینی هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ هێنانی ماکسی لۆپێزی هێرشبەری سێلتاڤیگۆ بۆ جێگرتنەوەی مارکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button