ئیتاڵیا

شەعراوی نزیک دەبێتەوە لە خولی سینی بە بڕی مووجەی ٤٠ ملیون یۆرۆ

ستیڤن شەعراوی، یاریزانی بە توانای یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، نزیک دەبێتەوە لە یانەی شەنگەهای شنوای سینی لە وەرزی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی هاویندا

شەعراوی لە ٢٠١٦ وە لە یانەی ڕۆما یاری دەکات و لە وەرزی پێشوودا توانی ببێتە خاوەنی ١١ گۆڵ لە ٣٣ یاریدا

رۆژنامەی سکای ئیتاڵی ڕایگەیاند، ئەم یاریزانە لاوە زۆر نزیکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یانەی شەنگەهای سینی بە بڕی ٤٠ ملیون یۆرۆ بۆ ماوەی ٣ ساڵ

جێگەی باسە ئەم یاریزانە لە یانەی میلانەوە دەستی کرد بە یاری و دوی ئەوە لە ڕیزەکانی مۆناکۆە چووە ڕیزی ڕۆمای ئیتاڵیەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button