ئیسپانیا

گریزمان ڕەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید

ئەنتۆنیۆ گریزمان، یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕەتیکردەوە بچێتە ڕاهێنانەکانی یانەکە ڕۆژی یەک شەممە کە بۆ خۆ ئامادە کردنە بۆ وەرزی داهاتوو

گریزمان بڕیاری واز هێنانی لە یانەی ئەتلەتیکۆ دا لە کۆتایی وەرزی پێشوودا بەڵام ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی سەرکەوتوو نەبوو

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی دەرخست، یاریزانی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ئێستادا ڕەتیکردووتەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکە بکات و دەیەوێت یانەکە بەجێ بهێڵێت

گریزمان زۆر نیگەرانە لە بەڕێوبەرایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ و نایەوێت جاریکی دی یاریان لەگەڵ دا بکاتەوە و لە ئێستادا چاوەڕێ یانەی بارسیلۆنایە تا بێت و بڕە پارەی گرێبەستەکەی بدات و بچێتە ڕیزەکانیانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button