ئینگلتەرا

یاریزانێکی چێلسی ١٢ ملیۆن دۆلار موچەی پێدراوە و وەرزی رابردوو لە ١ یاری بەشداربووە!

یاریگا-ماوەی دوو وەرزە دانی درینک واتەر یاریزانی چێڵسییە بەڵام لە تەواوی وەرزی رابردوودا یەک یاری بۆ بلوز ئەنجامدا.

دانی پاش بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ لەگەڵ لێیستەر سیتی بە موچەی ١٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە روویکردە ستامفۆرد بریج لە دوو وەرزی رابردوودا بڕی زیاد لە ١٢ ملیۆن دۆلار موچەی پێدراوە بەڵام لە تەواوی وەرزی رابردوودا یەک یاری بەشداربووە و پێش ئەوەش تەنها ١١ یاری.

لەلایەک بەهۆی پێکان و لەلایەکیش بەهۆی لەدەستدانی متمانەی راهێنەر یانەی چێڵسی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار موچەی بە ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە داوە بەرامبەر بەو تاکەگۆڵەی لە ١٢ یاریدا لە دوو ساڵدا ئەنجامیداوە.

درینک واتەر بەرامبەر بە نزیکەی ٤٤ ملیۆن دۆلار پەیوەندیکردبوو بە چێڵسییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button