ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

رونی ئامۆژگاری سانچۆ دەکات نەچێتە مانچستەریونایتد

یاریگا-واین روونی ئەستێرەی مێژوویی یانەی مانچستەریونایتد ئامۆژگاری جەیدن سانچۆ دەکات نەچێتە ئۆڵدترافۆرد.

سانچۆ یەکێکە لە دیارترین لاوە ئینگلیزییەکان و لەگەڵ بۆروسیا دۆرتموند ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. دەنگۆی ئەوە هەیە یونایتد هەوڵی بۆ تواناکانی بدات بەڵام روونی بۆ بیڵد وتی “دۆرتموند یانەیەکی گەورەیە و بە هاندەرێکی سەرسوڕهێنەرەوە. ئەوان بڕوایان بە لاو هەیە و چانسێکی باشتریان دەدەنێ بۆ یاریکردن ، بینیمان چۆن سانچۆ پێگەیشت لەگەڵیاندا تەنها لە یەک ساڵ. پێم باشترە لە دۆرتموند بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە یاریکردن و بەم جۆرە چانسی یاریکردنی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بەهێزترە”.

جەیدنی ١٩ ساڵ لە یەکەم وەرزیدا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد و ١٩ گۆڵی دیکەی بۆ دۆرتموند دروست کرد. نرخیشی بە سەروو ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button