ئه‌مریکاگرنگترین

یەکێتی تۆپێی ئەمریکای باشوور وەڵامی رەخنەکانی مێسی دەداتەوە

یاریگا-فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور وەڵامی رەخنەکانی لیۆ مێسی دەدایەوە دوای ئەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە بە گەندەڵی تۆمەتباری کردبوون.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وتی “لە تۆپی پێ دا هەندێک جار دەدۆڕێیت و هەندێک جار دەیبەیتەوە، قبوڵکردنی ئەنجام بە دڵسۆزی و بە رێزەوە یەکێکە لە پایەکانی بناغەی تۆپی پێی خاوێن. ئەمە بۆ ناوبژیوانانیش دروستە و ئەوانیش مرۆڤن هەرگیز ناتوانن بێ هەڵە بن. جێگەی قبوڵکردن نیە لە پاڵەوانێتییەکدا کە ١٢ هەڵبژاردە بەشداربوون بەیەکسانی و بەهەمان ماف بەشداریان کردووە و مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بەو جۆرە نادادپەروەرانە قسەبکات و تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بخاتە ژێر پرسیار. ئەم تۆمەتانە بێ رێزییە بە پاڵەوانێتییەکە و بە تەواوی یاریزانانی بەشداربوو وە سەدان کەسانی پیشەگەر کە بە بەردەوام کاردەکەن لە یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لەپێناو بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکی خاوێن و سەرکەوتوو و پیشەگەر”.

مێسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە لە یاری دیاریکردنی پلەی سێهەمی کۆپا ئەمێریکا لە بڕیارێکی گوماناوی ناوبژیواندا، پاش ئەوەی یاری چوارگۆشەی زێڕینیان بە بەڕازیل دۆڕاند دووبارە لە چەند بڕیارێکی گوماناوی ناوبژیوان. ئەمەش لیۆی هێنایە دەنگ و بە راشکاوانە وتی جامەکە بۆ بەڕازیل ئامادەکراوە و تۆپی پێی کیشوەرەکەی ژێر گەندەڵی کەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button