ئیسپانیا

گریزمان یاخیبوونی خۆی ڕاگەیاند و ڕەتیكردەوە بگەڕێتەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا- ئەنتوان گریزمان ڕەتیكردەوە بگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید دوای ئەوەی پێشتر لە بەیاننامەیەكدا ئەتلەتیكۆ ڕایگەیاند كەوا پێوویستە بگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان.

دوای كۆتاییهاتنی وەرز گریزمان بڕیاری ڕۆشتنی خۆی دا لە یانە مەدریدیەكە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یاریزانە28 ساڵانەكە یاخیبوونی خۆی لە یانەكەی پێشووی ڕاگەیاند و نایەوێت بگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان.

هەروەها ڕۆژنامەی مۆندۆ ئەوەی بلاوكردەوە كە گریزمان بە ئەتلەتیكۆ مەدریدی ووتوە كەوا خۆی بڕی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی دەدات لە پێناو پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button