ئه‌مریکا

میسی: نەچووم بۆ وەرگرتنی مەدالیا چونكە نامەوێت بەشێك بم لەو گەندەلیە

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی ئەرجەنتین ئەوەی دڵنیا كردەوە كە كارتە سوورەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر باسی گەندەڵی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای كردووە.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان میسی ووتی: ناوبژیوان دەیتوانی بە كارتێكی زەرد هەموو شتێك كۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام ئەوە سزای ئەو لێدوانانە بوو كە دوای یاریەكەی بەڕازیل ووتم.

بەردەوام بوو ووتی: نەچووم بۆ وەرگرتنی مەدالیا چونكە نامەوێت بەشێك بم لەو گەندەلیە، ڕێزیان لێ نەگرتین و بە فێڵ و گەندەلی لە یاری كۆتایی دووریانخستینەوە.

لە كۆتاییدا ووتی: باشترین یاری خۆمان بەرامبەر بەڕازیل و چیلی ئەنجامدا، هیوادارم سكالۆنی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی بەردەوام بێت.

بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك تانگۆ لە چیلی بردەوە و پلەی سێیەمی كۆپا ئەمریكای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button