ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی پاریس: بەهۆی میسیەوە ویستم خۆم بكوژم

یاریگا-

لیاندرۆ پاریدیسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كە ویوستویەتی خۆی بكوژێت بەهۆی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانیەوە دوای ئەوەی لە یاریەكدا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی وەرزی ڕابردوودا ئەفسانەكەی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

لە یاری هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2021 پاریدیس و میسی ڕووبەڕووی یەك بوونەوە.

دوای هێرشەكەی پاریدیس بۆ میسی ، ناوبژیوان كارتێكی زەردی بە ڕوویدا بەرزكردەوە.

پاریدیس دەربارەی دیمەنەكانی ئەو شەڕە ووتی: میسی ڕکابەرێکی سەرسەختە، پێش یارییەکە پێم سەیر بوو کە چۆن دەتوانم بیوەستێنم و ئەوەی كردم بۆ ئەوەی ئەوە ڕووبدات، زۆر قورس بوو، بەڵام خۆشبەختانە بۆ من باش ڕۆیشت.

هەروەها ووتیشی: ئەوگوێی لێ بوو كاتێك بە هاوڕێكانم ووت ئەوان ناتوانن ڕكابەریمان بكەن ، ئەو لێدوانە وایكرد كە ئەو زۆر توڕە ببینم ، كە وەك ئاگرێك دەكوڵا ، هەستم بە شەرم دەكرد ، دەمویست لە ڕووخساری دوور بكەومەوە و دەمویست خۆم بكوژم.

لە كۆتاییشدا ووتی: دوای ئەوە كاتێك لە هەڵبژاردەكەمان یەكترمان بینیەوە وا هەڵسوكەوتی دەكرد وەك ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button