ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار چاوەڕێ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
دوای قسەکانی ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، چاوەڕی دەکرێت نێیمار داسیلڤای بڕازیلی گفتوگۆکانی لەگەڵ ریال مەدرید دەست پێ بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە پاش ئەوەی سەرۆکی بلاوگرانا رایگەیاند ئەوان یاریزانێکی باشتریان لە هێرشبەری پێشووی یانەکەیان هەیە، بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە کە باوکیەتی بێ هیوا بووە لە گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ بارسا، بۆیە چاوەڕێ پەیوەندی بەرپرسانی ریال مەدریدە بۆ گواستنەوەی.

نێیمار پێش ئەوەی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا بکاتەوە، لەلایەن شاهانەکانەوە هەوڵی گواستنەوەی درا، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە رەتیکردەوە بچێتە ریال مەدرید.و ئێستاش چاوەڕێ پەیوەندی بەرپرسانی ئەم یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button