ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: پاریس سانجێرمان یاریزانێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

یاریگا
مارسین بولکا، گۆڵپارێزی لاوی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانە فڕەنسیەکە بڵاویکردەوە گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ گۆڵپارێزی پۆلەندی واژۆ کردووە و ئەم گۆڵپارێزە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2021 وەکو گۆڵپارێزی دووەم پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.

بولکا تەمەنی 18 ساڵە و پێشتر لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند نازناوی خولی ئەوروپای بەدەست هێناوە.

Back to top button