ئیسپانیا

سەرۆكی بارسێلۆنا: نەیمار دەیەوێت بگەڕیتەوە

یاریگا- دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا باس و خواستی زۆربەی ڕۆژنامە جیهانیەكان ئەوەبوو كە نەیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی دوێنێ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی بارسێلۆنا ئەوەی دڵنیا كردەوە كە یاریزانەكە دەیەوێت بگەڕێتەوە.

لە كۆنگرەی پێشكەشكردنی یاریزانی لاوی یانەكەی فرانكی دی یۆنگ پرسیار كرا لە سەرۆكەكەی بارسا ئایا نەیمار دەگەڕێتەوە؟ لەوەڵامدا ووتی: دەزانین كە دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوەش دەزانین كە یانەكەی نایەوێت بیفرۆشیت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا دیمبلی باشترە یا نەیمار ووتی: بەڕای من دیمبلی وا دەبینم یاریزانێكی جیاواز بێت، دەمەوێت بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لەگەڵمان بەردەوام بێت.

هەروەها پرسیاری ئەوەش لە سەرۆكەكەی بلاوگرانا كرا كە ئایا پێت خۆشە دووبارە نەیمار بگەڕێتەوە لە وەڵامدا ووتی: نامەوێت قسە لەسەر یاریزانی یانەیەكی دیكە بكەم، بەڵام لە بەرامبەردا دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم كەوا زۆر نزیك بووینەتەوە لە ئاشكراكردنی بۆندی گریزمان، و لە كۆتا هەنگاوەكانداین، لە چەند ڕۆژێك یاخود چەند كاتژمێرێكی نزیكدا گرێبەستەكە ڕادەگەیەندرێت.

هەروەها سەبارەت بە دی لیخت ووتی: زیاتر لە چەند جارێك ئەوەم ئاشكرا كردووە كەوا دەزانم ئەو لە كوێ یاری دەكات، نامەوێت لەوە زیاتر بڵێم.

بابەتی زیاتر

Back to top button