ئیتاڵیا

بریکاری بۆفۆن ڕەتیدەکاتەوە بە زۆر بەشداری پێ بکرێت لە یانەی یۆڤی

سێلڤانۆ مارتینا بریکاری جیانلویجی بۆفۆن لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە گەڕانەوە بۆ یانەی یۆڤی ئیتاڵی شتێکی لە ناکاو بوو
باسی لەوەش کرد، ئەوان سەرقاڵ بوون بە گرێبەست لەگەڵ یانەکانی دیکەدا کە لە ناکاو یانەی یۆڤی پەیوەندی پێوە کردن تا بگەڕێنەوە ڕیزەکانی یۆڤی
هەروەها کە لەگەڵ بۆفۆن باسیان لەم بابەتە کرد وایان پێ باش بوو کە بگەڕێنەوە لە ڕووی هەست و خۆشەویستیەوە بۆ یانەکە
چەند ڕاپۆرتێک باسیان لەوەش کرد، یەکێک لە مەرجەکان باس لەوە دەکات کە دەبێت بۆفۆن بۆ ٨ یاری بەشدار بێت لە خولی ئیتاڵی دا بۆ ئەوەی بتۆانێت پێوانەی یاریەکانی پاولۆ ماڵدینی بشکێنێت ئەمەش شتێک بوو کە بریکارەکەی ڕازی نەبوو لەسەری

بابەتی زیاتر

Back to top button