ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمەتی ” بێ ڕێزی” دەداتە پاڵ بارسیلۆنا و گریزمان

دوای لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی،گۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، لە ئێوارەی هەینی دا سەبارەت بە گرێبەستەکەی یاریزانی فەرەنسی، ئەنتۆنیۆ گریزمان کە بڕیار وایە بێتە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەوە لە یانەی ئەتلەتیکۆی ئیسپانیەوە، کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە لە لایەن یانەی ئەتلەتیکۆە
سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا باسی لەوە کرد، گرێبەستەکە ئەوەنەی نەماوە تا بتوانن سوود مەند بن لە ئاستی ئەم یاریزانە
هەر لە دوای ئەم لێدوانەوە یانەی ئەتلەتیکۆ هاتە دەنگ و باسی لەوە کرد، یانەی بارسیلۆنا بێ ڕێزی دەکات بەرامبەر یاساکانی فیفا و نابێت لە نیوەی وەرزی کرین و فرۆشتنی یاریزاناندا دەست بەو کارە بکات و لەگەڵ بەرگری کاری یاریزانەکە ڕێک بکەوێت
باسی لەوەش کرد کە یانەی ئەتلەتیکۆ ناڕازیە لە دوای ئەوەی یانەی بارسیلۆنا و گریزمانی یاریزان بێ ڕێزیان بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ و جەماوەرەکەی کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button