ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دیاریکرا

یاریگا
دوای راکێشانی تیروپشکی وەرزی 2019-2020ـی لالیگای ئیسپانیا وادەی بەرێوەچوونی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دیاریکران.

ماڵپەر فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە کلاسیکۆی چوون لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە بارسێلۆنا گەڕی دەیەم رێکەوتی 27ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرێوە دەچێت و هەروەها کلاسیکۆی گەڕانەوەش لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریال مەدرید لە گەڕی بیست و شەشەم و رێکەوتی 1ـی ئاداری ساڵی داهاتوو بەرێوە دەچێت.

بریارە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ لالیگا رێکەوتی 18ــی ئابی ئەمساڵ دەست پێ بکرێت، ریال مەدرید ل گەڕی یەکەم دەبێتە میوانی سێلتاڤیگۆ و بارسێلۆناش دەبێتە میوانی ئاتلەتیک بلباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button