ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆگبا داهاتووی خۆی یەکلا کردۆتەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند دەیەوێت وەرزی داهاتوو ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە ناوەڕاستکاری شەیتانە سوورەکان بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە ئامادە نیە وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەو یانانە رێک بکەون کە داوای دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پۆگبا لەسەر داوای زیدان ئۆفەرێکی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رەتکردۆتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو بچێتە ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button