ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

بەهۆی پێکانەوە بەڕازیل ئەستێرەیەکی بۆ یاری کۆتایی لەدەست دا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بە فەرمیی یاری نەکردنی ویلیانی بۆ کۆتایی کۆپا ئەمریکا ڕاگەیاند.

یاریزانەکەی چێڵسی دوای ئەوەی لە گێمی دووەمی یارییەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین دووچاری پێکان هات لە ماسوولکەکانی ڕانیدا، بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە ناتوانێت بۆ یاریی کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی پیرۆ یاری بکات ئەگەرچی وەک باسیش کراوە پێکانەکەشی سووکە بەڵام پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ چاکبوونەوەی کۆتایی.

بەرازیل لە یاریی پێش کۆتایی بەرامبەر ئەرجەنتین 2-0 و پیرۆش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هەمان قۆناغ چیلی کردەوە. ڕۆژی یەکشەممە پێکەوە یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن. هەرچی ئەرجەنتین و چیلیە، ڕۆژی شەممە بۆ دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم دەچنە یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button