ئه‌وروپا

ستێرلینگ : دەمەوێت لە دەرەوەی خولی ئینگلیزی یاری بکەم بەڵام ئەڵمانیا نا

ڕەحیم ستێرلینگ ، ئەستێرەی یانەی مان سیتی ئینگلیزی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەیەوێت لە خولی ئینگلیزی بڕوات و خولێکی دیکە تاقی بکاتەوە بەڵام ناشێەوێت لە خولی ئەڵمانیدا بێت
ئەم یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵە لە دیدارێکیا لەگەڵ ڕۆژنامەی بریتیش جی کیو ڕایگەیاند، دەیەوێت لە دەرەوەی خولی ئینگلیزی یاری بکات و زۆریش یانەی مان سیتی خۆش دەوێت بەڵام ئارەزوو مەندە خولی دیکەش تاقی بکاتەوە
باسی لەوەش کرد کە ئەم ئێستا لە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و ناشزانێت داهاتووی چۆن دەبێت و قسەشی لەسەر ئەوە کرد کە تەمەنی گەنجەو دەکرێت لە داهاتوودا یانەی دیکەش تاقی بکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button