ئه‌وروپائیسپانیا

بواتێنگ جێهێشتنی بارسێلۆنای راگەیاند

یاریگا
پرێنس بواتێنگ، هێرشبەری گانایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جێهشتنی ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.

یاریزانە ئەفریقیەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا ئاشکرای دەکات دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا ناچارە ئەم یانەیە جێبێڵێت، بۆیە لە ئەمڕۆ بە بە دواوە هیچ پەیوەندیەکی بە بلاوگراناوە نامێنێت.

بواتێنگ زستانی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Back to top button