یاریگا

رەنگە سپیناخ لە وەرزشکاران قەدەغەبکرێت

یاریگا-لێکۆڵینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریخستووە خواردنی سپیناخ هەمان کاریگەری مادەی ووزەبەخشی هەیە بۆ یاریزان.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن زانکۆی بەرلینەوە کراوە لەژێر چاودێری چەند زانایەک لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئوستڕالیا. تێیدا دەرکەوتووە مادەی ئێکدیسترۆن  کە بە رێژەیەکی زۆر لە سپیناخ دا هەیە کاریگەرە تاوەکو زیاد لە توانای جەستەیی خۆت ئەنجام بدەیت  بەهۆی کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر خانەکانی ماسولکە، ئەمەش  هاوشێوەی  کاریگەری ماددە ووزەبەخشە قەدەغەغەکراوەکانە.

زانکۆکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ناردووە بۆ ئاژانسی جیهانی  دژی مادەی هۆشبەر و ووزەبەش تاوەکو سپیناخ بخرێتە پاڵ مادە قەدەغەکراوەکانی دیکە بۆ یارییە وەرزشییەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button