ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری دوو یاریزانەی دیکەی بوو

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی چیتر پێویستی بە خزمەتەکانیان نیە.

دوێنێ بەفەرمی رۆیشتنی ماتیۆ کۆڤاسیچ راگەیەندرا بۆ چێلسی بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن پاوەند. ئەمڕۆش لە دوو هەواڵی جیاوازدا راگەیەندراو تیۆ هێرناندێز و سێرجیۆ ریگیلۆن بێرنابیۆ جێدەهێڵن.

تیۆ گەیشتووەتە میلانۆ و بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەکات. هەروەها ریگیلیۆن بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن پەیوەندی بە سیڤیلیای وڵاتەکەیەوە دەکات و سیڤیلیا مافی ئەوەی نابێت لەکۆتایی ماوەی خواستنەکە بەیەکجاری بیکڕێت.

رۆیشتنی تیۆ و ریگیلۆن بەهۆی زۆری یاریزانی بەرگریکاری باڵ دێت لە مەدرید کە پێکهاتوون لە مارسێلۆ، مێندی،کارڤاخال، ئۆدریازۆلا، ناچۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button