بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: رافائیل بینیتێز پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ وە کرد

یاریگا-رافائیل بینیتێز راهێنەری بەئەزموون لە هەواڵێکی کتوپڕدا رایگەیاند ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەی دالیان یفانگی چینی گرتۆتە دەست.

بینیتێز هەفتەی رابردوو وازهێنانی لە نیوکاسڵ راگەیاند بەهۆی ئەوەی یانەکە وەک پێویست هەوڵی نەداوە یاریزانی بەتوانا بهێنێت و مەگپێز توانای رکابەریکردنی نەبوو. لەگەڵ ئەوەدا راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەنجامەکانی وەک پێویست بوون، ئەمەش بوبووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە یانەکانی ئەورووپا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی بدەن.

سەرەنجام ئەمڕۆ خودی بینیتێز هەواڵەکەی پشتراستکردەوە. ناوبراو بۆ هەر ساڵێک لە یانە چینییەکە ١٢ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

جێهێشتنی ئەورووپا لەلایەن بینیتێزەوە دوای گەشتێکی درێژخایەن دێت لە خولە جیاوازەکانی ئەو کیشوەرە لەگەڵ یانەکانی ڤالەنسیا، لیڤەرپوول، ئینتەرمیلان، چێڵسی، ناپۆلی، ریاڵ مەدرید و نیوکاسڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button