ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی : دوای ١٨ مانگ بۆ یەکەمجار تۆتنهام یاریزانێکی کڕی

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا لە بازاڕی گواستنەوەدا و جاک کلارکی گواستەوە ریزەکانی.

جاک کلارک هێرشبەرێکی لاوی یانەی لیدز یونایتدە و گرێبەستەکە بەرامبەر بە ١٠ ملیۆن پاوەند هاتۆتە ئەنجامدان. هەروەها بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان ناوبراو بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە لیدز بە خواستن.

کلارک یاریزانی باڵەکانە و  سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ١٨ ساڵە بەڵام لە ٢٥ یاری لیدز دا بەشداریکرد و دوو گۆڵیشی هەبوو.

بەمەش ناوبراو بوو بە یەکەم گرێبەستی تۆتنهام لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ ـەوە کە ئەوکات لوکاسی بەڕازیلی بوو. لە درێژەی پڕوپاگندەکانیشدا ئەگەری ئەوە هەیە تۆتنهام ندۆمبێڵێی ناوەڕاستکاری لیۆن و لۆ سێلسۆی ناوەڕاستکاری ریاڵ بیتس بگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button