ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رابیۆ : یاریکردن لە پاڵ رۆناڵدۆ رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڕیارەکەم

یاریگا-ئادریان رابیۆ ناوەڕاستکاری نوێی یانەی یوڤێنتۆس باسی هۆکاری پەیوەندیکردنی دەکات بە یانە نوێیەکەوە.

رابیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێنەکردەوە و چووە پاڵ ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی دیار کە بە بێ بەرامبەر پەیوەندییان بە بیانکۆنێرییەوە کردووە. ناوبراو ئازادبوو لە هەڵبژاردنی هەر یانەیەک کە خۆی خوازیار بووایە بەڵام سەرەنجام لە تورین گیرسایەوە.

سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی “لێرە دەرفەتی ئەوەم هەیە زیاتر گەشەبکەم لە پاڵ کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورە. دەرفەتی ئەوەم هەیە لە پاڵ رۆناڵدۆ یاری بکەم کە بەدڵنیاییەوە ئەو کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر بڕیاریدانم. هەرچەندە دڵنیام تەواوی پێکهاتەکە پڕە لە یاریزانی سوپەرستار و بە گیانێکی بەرزەوە یاری دەکەن”.

رابیۆ بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە یەکەکانی مەشقدا رەخنەی لە ناسڕ خلیفی سەرۆکی پاریس گرت، بۆ ماوەیەکی زۆر سڕکرا لەسەرجەم چالاکی و مەشق و یارییەکاندا و بەوهۆیەوە رۆیشتنی هەڵبژارد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button