ئه‌وروپائیتاڵیا

مارکیزیۆ ریزەکانی زینیت جێدێڵێت

یاریگا
کلاودیۆ مارکیزیۆ، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی زینیت سان پێتەرسبێرگی رووسیا دەیەوێت ریزەکانی ئەم یانەیە جێبێڵێت.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە بەگریکاری پێشووی یانەی یوڤێنتوس تەنها دوای یەکساڵ دەیەوێت یانە رووسیەکە جێبێڵێت، بۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا وێستگەی داهاتووی ئەم یاریزانە دیار نیە.

مارکیزیۆ وەرزی رابردوو بریاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس هەڵوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە زینیت کرد، بەڵام لەگەڵ ئەم یانەیە بە هۆی پێکانەکانی نەیتوانی بەشداری زۆربەی یارییەکان بکات.

Back to top button