ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: پێنج یاریزانی چێڵسی ریزەکانی ئەو یانەیان جێهێشت

یاریگا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وادەی فەرمی گواستنەوەی یاریزانان دەستی پێکرد، پێنج یاریزانی یانەی چێڵسی لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان یانەکەیان جێهێشت.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنیەکە بڵاویکردەوە هەر یەکە لە گاری کاهیل، گۆنزالۆ هیگواین، راب گرین، ئیدواردۆ و کایل سکات گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتووە و بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام نابن.

کاهیل بۆ ماوەی حەوت وەرز و نیو یاری بۆ بلوز کرد و دوو وەرزی رابردووش کاپتنی یانەکەی شاری لەندەن بوو، هەروەها هیگواین دوای گرێبەستە کاتیەکەی دەگەڕێتەوە یوڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button