ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

تیباس: نێیمار نموونەیەکی خراپە و لە لالیگا نامەوێت!

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەتوندی هێرشیکردە سەر نێیمار داسیلڤا و هیوای خواست نەگەڕێتەوە لالیگا.

تیباس بۆ ئوندا سیێرۆ وتی “واباشترە نێیمار نەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هەمیشە خاوەنی یاریزانی گەورە بووین لێرە بەڵام لە باری نێیماردا رەفتارەکانی خراپن و زیان بە خولەکە دەگەیەنن. ئەو ناتوانێت ببێتە نمونەیەکی باش بۆ کەس. لەم دواییەدا زۆر بە رژدی کارمان کردووە بۆ بەرزراگرتنی ناوبانگی لالیگا، نامانەوێت لەبەر هیچ کەسێک ئەو وێنەیە بشێوێت”.

گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسا باسێکی گەرمی میدیاکانە و تادێت ئەگەری گواستنەوەکە بەهێزتردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button