ئه‌مریکا

ئۆسکار تابارێز بوو بە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

یاریگا- لە یاری نێوان ئۆرۆگوای و پیرۆ، ئۆسکار تابارێزی ڕاهێنەری ئۆرۆگوای ڕێکۆردێکی تایبەتی کرد بە ناوی خۆیەوە.

لە میانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، دوای یەکسانبوونی هەرردوولا بەبێ گۆڵ، پیرۆ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لەسەر حیسابی لویس سوارێز و هاوڕێکانی خۆیان گەیاندە یاریی پێش کۆتایی. ئەو یارییەش ژمارەیەکی نوێی خستە سەر خەرمانی ڕاهێنەرەکەی سیلیستی و بوو بە یەکەم ڕاهێنەر لەسە٤ ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتان 200 یاری سەرپەرشتی هەمان هەڵبژاردە بکات.

تابارێز کە ناوزەد دەکرێت بە “مامۆستا” لە مارسی 1947 مۆنتۆڤیفدیۆی پایتەختی ئۆرۆگوای لەدایک بووە، لە ساڵی 1980 کاری ڕاهێهەرایەتی لە یانەوە دەست پێدەکات. لە ساڵەکانی 1988-1990 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی کردنی ئۆرۆگوای دەگرێتە ئەستۆ. ماوەی دووەمی ئەرکەکەی لەگەڵ سیلیستی لەوەتەی 2006 دەست پێدەکات و تا ئێستاش بەردەوامە.

جگە لەوەش، بۆندەکەشی تا مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامیی هەیە. لە گرنتگترین ئەنجامەکانی تابارێز لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا، پلەی چوارەمی مۆندیالی 2010ی ئەفریقای باشوور و بردنەوەی کۆپا ئەمریکای 2011ی ئەرجەنتین بووە.

بە سەرپەرشتی تابارێز، ئۆرۆگوای 98 یاری بردۆتەوە، لە 49 یاریدا دۆڕاون و 53 یاری یەکسان بوونە.

Back to top button