ئه‌مریکا

نەیمار بە پەیامێك پاڵپشتی سوارێز دەكات

یاریگا- ئەستێرەی بەڕازیل نەیمار دا سێلڤا، بە پەیامێك پاڵپشتی لە سوارێز ئۆرۆگوای دەكات دوای كرانە دەرەوەیان لە كۆپا ئەمریكا.

نەیمار لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی سوارێزی داناوە دوای یاریەكە كە تێیدا سوارێز دەگریەت و لەسەری نووسیوە” هەستەوە براكەم، تۆ گەورەی، خۆشم دەوێیت هاوڕێكەم”.

دوای ئەوەی لێدانە سزاكەی لەدەستدا و بە هۆیەوە هەڵبژاردەكەی ماڵئاوایی لە كۆپا ئەمریكا كرد سوارێز بە گریانەوە ڕۆشتەوە ژووری خۆگۆڕین.

نەیمار بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری كۆپا ئەمریكا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button