ئه‌وروپائیتاڵیا

” ساری تووشی گرفت دەبێت بەڵام پێویستە پاڵپشتی بکرێت “

یاریگا
ئاریگۆ ساکی، راهێنەری ساڵانی دووری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا پێیوایە کە ماوریسیۆ ساری لەگەڵ یۆڤێنتۆس تووشی گرفت دەبێت، بەڵام دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامە گازێتا دێلا سپۆرت گووتی ” ساری راهێنەرێکە ئارەزووی جوان یاریکردن و هێرش بردنە، بەڵام ساڵانێکە خانمە پیرەکە لەسەر ئەم شێوازە یاری نەکردووە، هەربۆیە ئەو تووشی چەندان گرفت دەبێتەوە و لە کۆتاییشدا دەتوانێت بەسەر گرفتەکان زاڵ بێت و سەرکەوتوو بێت “.

ساکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ساری راهێنەرێکی سەرکەوتووە و دەتوابێت گۆڕانکاری باش دروست بکات، ئەمەش پێویستی بە پاڵپشتی هەیە.

Back to top button