ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان 40 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو سێبایۆس خەرج دەکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دەست پێکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی رۆسێنەری لە پێناو گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی ئامادەن بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام پێویستە بۆ ئەم گواستنەوەیە رکابەری لەگەڵ ئارسێناڵ و تۆتێنهام بکەن.

دوای گەڕانەوەی زیدان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، راهێنەرە فڕەنسیەکە بە راشکاوانە سێبایۆسی ئاگادار کردەوە کە یانەکەیان جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button