ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

خانەوادەی ئیریکسن لە مەدریدن و بە دوای خانوودا دەگەڕێن

یاریگا- کریستیان ئیرکسنی دانیمارکی و گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید، لە زۆترینی ئەو دەنگوباسەکانی گواستنەوەکانی هاوینەن.

ڕۆژنامەی ‘تایمز’ی بەریتانیی بڵاوی کردۆتەوە کە خانەوادەی ناوەڕاستکارەکەی تۆتنهام ئێستا لە شاری مەدریدن و بە دوای خانوودا دەگەڕێن. ئەوەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون لێک دەدرێتەوە کە داهاتووی یاریزانە 27 ساڵانەکە یانەی شاهانەی ئیسپانییە.

دوای گەڕانەوەی زیدان بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید، پلانی نوێکردنەوەی یانەکە هاتە ئاراوە لە کڕینی یاریزاندا و تا ئێستا 303 ملیۆن یۆرۆ خەرج کراوە، ئیرکسنی تۆتنهامیش هاوشانی پۆڵ پۆگبا ناوی بە توندیی بەستراوەتەوە بە مێرەنگییەوە، بەڵام کارگێڕیی ڕیاڵ هێشتا ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە بژاردەکانیدایە، ئەوەش بەپێی پێگەی Goalی چاپی عەرەبیی.

ئیرکسن بۆندەکەی لەگەڵ سپێرس لە یۆنیۆی 2020 کۆتایی دێت، ئەوەش وا لە کارگێڕیی یانەکە دەکات بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە پێش ئەوەی بە خۆڕایی ڕوو بکاتە یانەیەکیتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button