کۆپا ئەمریکا

میسی: ئاستێکی باشم نەنواندووە لە کۆبا ئەمەریکا و یاریەکەی بەرازیلیش قورس دەبێت

لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ڕایگەیاند، ئاستێکی زۆر باشی نەنواندووە لە یاریەکانی کۆبا ئەمەریکا تاکو ئێستا و دووپاتی کردەوە کە یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل ئاسان نابێت
میسی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، تاکو ئێستا هەموو ئاستی خۆی بە باشی بەکار نەهێناوە لە یاریەکانی پێشووی کۆبا ئەمەریکا و ڕەخنەی لەوەش کرد کە ئەرزی یاریگاکانی ئەم خولە زۆر باش نییە و پێویستە چاک بکرێنەوە
هەروەها بەردەوام بوو لە قسەکانی و ڕایگەیاند، بە نرخترین شت بردنەوەی خولەکەیە و وتیشی هەموو ئاستی خۆی دەکاتە گەڕ تا بتوانێت ئەم جامە بەدەست بهێنێت بۆ هەڵبژاردەکەی و باسی لەوەش کرد هەنێک کات تۆپی یاریەکە وەک کەروێشک دێتە بەر چاوی لەبەر خراپی یاریگاکانی ئەم خولە

بابەتی زیاتر

Back to top button