ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌کۆپا ئەمریکا

ڕۆدریگێز: 20 ڕۆژم لەبەردەستدا ماوە بیر لە وێستگەی داهاتووم بکەمەوە

یاریگا- خامیس ڕۆدریگێز لەسەر وێستگەی داهاتووی قسەی کرد و بڕیاری چارەنووسیسێ بۆ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید گەڕاندەوە.

دوای کرانە دەرەوەیان لە کۆپا ئەمریکا لەسەر دەستی چیلی، کاپنەکەی کۆڵۆمبیا لێدوانی دا لە بارەی داهاتوویەوە لە یانە، وتی: “داهاتووم؟ نازانم. جارێ 20 ڕۆژم ماوە تا زیاتر بیر بکەمەوە، بەڵام بابەتەکە پەیوەستە بە بڕیاری ڕیاڵ مەدریدەوە.”

دوای ئەوەی بۆندی دوو ساڵ خواستنەکەی لەگەڵ بایەرن میونخ کۆتایی هات، یانەی ناپۆلی ئیتاڵیی زۆرترین جار وەک داهاتووی یاریزانەکەوە دەبەسترێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button