ئه‌مریکا

میسی: ئاستێكی باشم پێشكەش نەكردووە لە كۆپا، ڕووبەڕووبوونەوەی بەڕازیل سەختە

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی ئەرجەنتین، دووپاتیكردەوە كەوا ئاستێكی باشی پێشكەش نەكردووە لە كۆپا ئەمریكا و باس لە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی بەڕازیل دەكات.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان میسی ووتی: ئەوەم پێشكەش نەكردووە كە لە توانامدا هەیە تا ئێستا، بەڵام هەندێك یاری ناتوانرێت پێشبینی بكرێت و چیمەنی یاریگاكان زۆر خراپە، ناهێڵێت یاریزان تێپەڕێنیت یاخود بەو شێوازەی خۆت دەتەوێت یاری بكەیت.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: گرنگترین شت ئەوەیە بیبەیتەوە، لەسەر بردنەوە بەردەوام بیت تا نازناوەكە دەبەیتەوە.

سەبارەت بە یاری بەڕازیل ئەستێرە 32 ساڵانەكە ووتی: ڕێزێكی زۆرمان هەیە بۆیان، ئێمە سەختی یاریەكە دەزانین، ئەوەی لە تواناماندا هەبێت پێشكەشی دەكەین.

لە كۆتاییدا ووتی: شتێكی سەختە بڵێم ئێمە پالێوراوین بۆ بردنەوە، بەتایبەت ئەوان لە نێو خاكی خۆیاندان، چەندین یاریزانی نایاب و ڕاهێنەری نایابیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button