ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

فایناڵی کۆپا ئەمریکای 2020 لە کۆلۆمبیا دەکرێت

یاریگا
بریارە کۆپا ئەمریکای 2020 لە هەردوو وڵاتی ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا بەشداری 10 هەڵبژاردە بکرێت.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردەوە ئیڤان دوکۆ سەرۆکی کۆلۆمبیا پێنج شەممە میوانداری وڵاتەکەی بۆ کپا ئەمریکای ساڵی داهاتوو پشتراستی کردەوە و ئاشکراشی کرد فایناڵیش لە وڵاتەکەیان دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوە نەبوو کە یاری فایناڵ لە کام هەردوو وڵات دەکرێت.

ساڵی داهاتوو کۆپا ئەمریکا بۆ جاری یەکەم بە میوانداری دوو وڵات دەکرێت و 10 هەڵبژاردەکەی ئەمریکای باشوور و دوو هەڵبژاردەی ئوستوراڵیا و قەتەر لە کیشوەری ئاسیا بەشداری دەکەن.

Back to top button