ئه‌مریکا

تیتی باس لە خراپی چیمەنی یاریگاكان دەكات

یاریگا- تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای بردنەوەیان لە پاراگوای و گەشتنیان بە قۆناغی نیوەی كۆتایی كۆپا ئەمریكا باس لە خراپی چیمەنی یاریگاكان دەكات.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان تیتی ووتی: چیمەنی یاریگاكە زۆر خراپ بوو، شتێكی ئاساییە تووشی سەختی ببیت، یاریزان تا تۆپ دەداتە هاوڕێكەی پێوویستە سێ جار قاچ لە تۆپەكە بدات ئینجا دەتوانێت ئەو كارە بكات.

بەردەوام بوو ووتی: گرنگ بردنەوە و گەشتن بە قۆناغی داهاتوو بوو، لە تواناماندا هەیە نازناوەكە ببەینەوە و هاندەرەكانمان دڵ خۆش بكەین.

سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین لە قۆناغی داهاتوو ڕاهێنەرەكەی سامبا ووتی: ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوە یاریەكی ئاسان نابێت، ئێمە باس لە كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتوو دەكەین كە خاوەنی توانایەكی زۆرن، هەروەها باشترین یاریزانی جیهان لەوێیە.

لە كۆتاییدا ووتی: میسی یاریزانێكە لە دەرەوەی ڕكابەرایەتیە ، ئەو باشرینە، لە هەر شوێنێك بێت گرنگی خۆی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button