ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتۆس و مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا نەگەیشتونە رێککەوتن

یاریگا
جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری بالی راستی پۆرتوگالی یوڤێنتۆس بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند، بەڵام هەردوولا تاوەکو ئێستا نەگەیشتونە رێککەوتن.

جیانلوکا دی مارتزیۆ بڵاویکردۆتەوە هەردوو یانە لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی بەرگریکارە پۆرتوگاڵیەکە کێشەیان هەیە، خانمە پیرەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە بەرامبەردا ستیزن دەیەوێت کەمتر لە پارەیە بدات و دانیێلۆی بڕازیلیش تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکات.

چەند سەرچاوەیەکی دیکەش بڵاویان کردۆتەوە هەردوولا رێککەوتنیان کردووە و تەنها ماوە گرێبەستەکە واژۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button