یاریگا

ڤیدۆ: وەین ڕوونی لە نزیکەی 70 یاردەوە گۆڵێکی ناوازە تۆمار دەکات!

یاریگا- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە میانی یارییەکانی خولی ئەمریکی، یانەی دی سی یونایتد میوانداریی ئۆرلاندۆ سیتی کرد و یارییەکەشی بە تاکە گۆڵێک لە میوانەکە بردەوە.

گۆڵەکە لەلایەن وەین ڕۆنی هێرشبەری ناوداری پێشووتری یانەی مانچستەر یونایتدەوە تۆمار کرا و بوو بە جێی بایەخی میدیکان. بەوپێیەی مەوداکەی بە 68 یارد لە تۆڕی گۆڵی ئۆرلاندۆوە دوور بوو.

جێی باسە ڕۆنی پێشتریش گۆڵی دوورمەودای هەبووە و، وەک خۆشی لە وەڵامی پرسیارەکاندا گوتی، هۆکاری ئەو شێوازە زۆری ڕاهێنان کردنە بە لێدانی دوور بۆ ناو گۆڵ.

– دیمەنی گۆڵەکەی ئەمڕۆی:

– گۆڵی پێشووتری هاوشێوە

Back to top button