ئاسیامۆندیال

دوو وڵاتی ئاسیایی داوای میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 دەکەن

یاریگا- هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا لە گفتوگۆی ئەوەدان میواندارێتی کردنی مۆندیالی 2034 لە ئەستۆ بگرن.

لایەنی ئوسترالیی لای خۆیانەوە ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە بە هاوتا ئیندۆنیسیەکەیان گەیاندووە سەبارەت بەو بۆنەیە.

یەکێتی ئەو وڵاتە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە: “لەگەڵ هاوتاکەیان کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە بۆ بەڕێوەبردنی جامی جیهانی 2034.”

پێشتر ئوسترالیا هەوڵی داوە بۆ گرتنە ئەستۆی میوانداریی مۆندیالی 2022 بەڵام لە کۆتاییدا بەخشرایە قەتەر.

هەوڵەکانی ئەو دوو وڵاتە لە کاتێکدایە کە یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ڕێگە نادات هیچ وڵاتێکی ئاسیایی ئەو بۆنەیە بەڕێوە ببات لە 2034، ئەوەش بەهۆی ئەوەی قەتەر هەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی مۆندیالی 2022 و ئەو مافەی کیشوەرەکە وەرگیراوە.

بۆ زانین، چاپی 2026ی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا 2030 دیاری نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button