ئه‌مریکا

ئارسەر میلۆ بە پەیامێك وەڵامی میسی دەداتەوە

یاریگا- ئارسەر میلۆ ناوەڕاستكاری بارسێلۆنا و بەڕازیل بە پەیامێكی ناڕاستەوخۆ وەڵامی ڕەخنەكانی لیۆنێل میسی ئەفسانەكەی بلاوگرانا دەداتەوە.

پێشتر میسی لە لێدوانەكانیدا سەبارەت بە یاریگاكانی بەڕازیل دوا و پێی وایە چیمەنی یاریگاكان زۆر خراپە و یاریكردن تێیدا زۆر ئەستەمە.

ئارسەر میلۆ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر پاراگوای ووتی: ئەوەم زانیوە كە زۆربەی تۆپەكان دەپچڕێت و لەدەست دەدرێت لە كۆپا ئەمریكا ، ئەوە شتێكی نامۆیە.

بەردەوام بوو ووتی: دەڵێن كە گوایە هۆكار چیمەنی یاریگاكانە، ئەوە گرنگ نیە تۆ پێویستە تەنها یاری تۆپی پێ بكەی، تا ئێستا هیچ كێشەیەك درووست نەبووە لەبەر چیمەنی یاریگاكان ، هیچ سوودێكی نیە بیر لەو شتانە بكەیتەوە تەنها یاری تۆپی پێ بكە و ئەنجامی باش بەدەست بهێنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button