ئیسپانیائینگلتەرا

ڕیاڵ مەدرید نرخی ئیسكۆی بۆ مانچستەر سیتی دیاریكرد

یاریگا- ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا مانچستەر سیتی گرنگی دەدات بە تواناكانی ئیسكۆ ناوەڕاستكاری ڕیاڵ مەدرید و دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

ڕۆژنامەی ماركا ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا پیپ گواردیۆلا داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە ئیسكۆ بهێنن و پێی وایە كە دەبێتە شوێنگرەوەیەكی باشی داڤید سێلڤا.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ڕیاڵ مەدرید نرخی یاریزانەكەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ داناوە بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت بیگوازنەوە ڕیزەكانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button